
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، پۆلیسی حكوومه‌تی تاڵیبان ڕایگه‌یاند، ١٤ كه‌سیان له ماڵێك له ویلایه‌تی ته‌خار له باكووری ئه‌فغانستان ده‌ستگیر كردووه، كه شه‌ویان به ده‌رفه‌ت زانیوه و به‌یه‌كه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه و مۆسیقایان ژه‌نیوه و گۆرانی‌یان وتووه‌ته‌وه.
پۆلیسی حكوومه‌تی تاڵیبان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی هاووڵاتییان و دراوسێكانی ماڵه‌كه‌یان هه‌راسان كردووه. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هیبه‌توڵڵا ئاخونزاده، سه‌ركرده‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان فه‌رمانی به به‌رپرسانی ئه‌فغانستان كرد “یاسای نوێی ڕه‌وشت جێبه‌جێ بكه‌ن.” یاسای نوێی ڕه‌وشت له ٣٥ بڕگه پێك هاتووه و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانستانی له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له خۆ گرتووه. ئه‌م یاسایه چه‌ند بوارێكی له خۆ گرتووه، له‌وانه: هه‌ڵواسینی وێنه‌ی زینده‌وه‌ران و هاوڕه‌گه‌زبازی و پێشبڕكێكانی وه‌كوو شه‌ڕه‌كه‌ڵه‌شێر و شه‌ڕه‌سه‌گ و ژه‌نینی مۆسیقا له شوێنه گشتییه‌كان.