بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی حاڵ وەش کە هەواڵەکانی تایبەت بە سیستان و بەلوچستان ڕووماڵ دەکات، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی لە ئەنجامی هێرشی هێزە لیباس شەخسییەکان بۆ سەر بەخشی “نوسەرت ئاوا” لە زاهێدان، دەستبەسەر کراون.
ناوی ئەم ٢٠ کەسە بریتییە لە: “میرخان نارویی” تەمەن ٤٦ ساڵ، “ئیمان نارویی” تەمەن ٢٩ ساڵ، “میلاد نارویی” تەمەن ٢٠ ساڵ، “مێهرشاد نارویی” تەمەن ١٩ ساڵ، “ئیما نارویی” تەمەن ٢١ ساڵ، “محەممەد نارویی” تەمەن ٣٢ سال، “فزڵ ئەحمەد نارویی” تەمەن ٣٩ ساڵ، “فەڕشید نارویی” تەمەن ٢٨ ساڵ، “سەفەر نارویی” تەمەن ٣٥ ساڵ، “یاسین نارویی” تەمەن ٢٩ ساڵ، “مێهدی نارویی” تەمەن ٣٠ ساڵ، “ئازین نارویی” تەمەن ٢٨ ساڵ، “ئەمینوڵڵا نارویی” تەمەن ٣٩ ساڵ، “مۆحسین نارویی” تەمەن ٢٦ ساڵ، “ئەمینوڵڵا نارویی” تەمەن ٤١ سال، “مووسا نارویی” تەمەن ٤٤ ساڵ، “مەجید نارویی” تەمەن ٤٧ سال، “عەبدولحەکیم بەندور” تەمەن ٤٠ سال، “عەبدولحەمید بەندور” تەمەن ٢٦ سال و “ئیمان دێهمەردە” تەمەن ١٩ ساڵ.
تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.