فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ٢ هەڵسووراوی ژن لە شاری سنە
شەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۱   |  01-10-2022

دوو ژنی چالاکوان بە ناوەکانی گەلاوێژ تەهماسبی و سومەیە ئیبراهیمی لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون.
گەلاوێژ تەهماسبی چالاکی مەدەنی و سومەیە ئیبراهیمی چالاکی ژینگەپارێزی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێوارەی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەر، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم دوو چالاکە توندوتیژیان بە کار هێناوە. دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی ئەم دوو چالاکە لە سنە و سەرە ڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.