دەستبەسەر کرانی ٣هاووڵاتی خەلکی پیرانشار
سێشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۱   |  13-09-2022
دوو هاووڵاتیی دیکە لە پیرانشار بە ناوەکانی جەلال تەباک و سابیر ئوسلوب لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە گەیشتە سێ کەس.
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی جەلال تەباک دانیشتووی پیرانشار و سابیر ئوسلوب خەڵکی گوندی کێلەسیپیان بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کردووە.
ڕۆژی ڕابردووش هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی شیناواێی پیرانشار بە ناوی ئەسکەندەر بیسپار لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کرا. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم سێ کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.