فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ٣٦ هاووڵاتیی لە پارێزگای گیلان
دوشەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۴   |  23-06-2025

ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی ئێران، بڵاویان کردووەتەوە کە ٣٦ هاووڵاتیی لە پارێزگای گیلان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ دوژمن” ڵە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.
فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگای گیلان لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەم ٣٦ کەسه بە تاوانی “تێکدانی بیروڕای گشتی”، “هاوکاری لەگەڵ دوژمن”، “وێنەهەڵگرتنەوە لە ناوەندە نیزامی و شکارییەکان”، “ئاگرکردنەوەی بە ئەنقەست”، “درووست کردنی بۆمبی دەستی” و “هاوکاری لەگەڵ گرووپەکانی دژبەری ڕژیم”، دەستبەسەر و پەروەندەی قەزاییان بۆ پێکهێنراوە. ڕاشیگەیاندووە ئەم کەسانە لەکاتی دەستبەسەر کرانیان، ٢٠ دانە باتری ئەسیدی، ١٥ دانە دەزگای مۆخابەراتی، پەهپادێکی دەستی، ٤ دانە بۆمبی دەستی، ٢دەزگای وەرگری ئینتێرنێتی ئێستارلینک، ٥٠ دانە مەوادی تەەقه مەنی ئامادە و ٣٩ دەزەگای جۆراوجۆری ئیلکترۆنیکی نایاساییان لێ زەوت کراوە.