فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ٦٠٠ کرێکار و ئەندامی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە هێند
پێنجشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۳   |  03-10-2024

لە حاڵێکدا کە مانگرتنی کرێکاران لە کارخانەکانی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ناوماڵ و ئەلکترۆنیکی سەر بە شیرکەتێکی کۆرەی باشوور لە ئەیالەتی “تامیل”ی هێند پێ ناوەتە ناو دووەم مانگەوە، پۆلیسی هێند ڕایگەیاندووە، نزیکەی ٦٠٠ کرێکاری شیرکەتی سامسۆنگ و ئەندامانی یەکێتییە کرێکارییەکانی هێند کە لەم مانگرتنە پشتیوانیان کردووە، بەهۆی کێشانی ئەم ناڕەزایەتیانە بۆ سەر شەقامەکان دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ٢ هەزار کرێکاری هێندی لەسەرەتای مانگی خەرمانانەوە لە نزیک کارخانەیەکی شاری چنای له ئەیالەتی تامیل، خێوەتیان هەڵداوە و لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسانی کارخانە بە خواستەکانیان لەوانە: “بەستنی گرێبەستی دائێم” و “بردنەسەرێ ڕێژەی حەقدەستەکانیان”، مانیان گرتووە.