فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ٨ هاووڵاتیی لە کرماشان
شەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۳   |  11-01-2025

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کرماشان، لانیکەم هەشت هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوەکانی “حامد ئەلیاسی، عومەر بابایی، محەممەد عەزیزی، ئارمین مۆرادی، محەممەد یووسفی، کۆمار نادری و یووسف نەیریزی” لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو بە ناوەکانی “محەممەد عەزیزی، محەممەد یووسفی و ئارمین مۆردای”ان دەستبەسەر کردووە. هاوکات و لە شاری سەرپێڵی زەهاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە هێرش کردنە سەر ماڵی چەند هاووڵاتیی، لانیکەم پێنج هاووڵاتیی دیکەیان بەناوەکانی “حامد ئەلیاسی، یووسف ئەلیاسی، عومەر بابایی، کۆمار نادری و یووسف نەیریزی” بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە، ئەم کەسانە بۆ دەستبەسەرگەکانی سپای نەبی ئەکرەمی شاری کرماشان گواستراونەتەوە و لە ڕێگای پەیوەندیی کورتی تەلەفۆنی بنەماڵەکانیان لە دەستبەسەرکردنیان ئاگادار کردووتەوە.