فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ٩ هاووڵاتیی لە شارەکانی کوردستان
چوارشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۲   |  13-09-2023

لە درێژەی ڕەشبگیرییەکان لە شارەکانی کوردستان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “زانیار مەقدوور” و “فەردین خۆش خاهش”، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “هیوا تاتایی”، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “ئومێد کەریمی” و سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە بانە بە ناوەکانی “سەعید، محەممەدی، ئارمان محەممەدی” و “محەممەد محەممەدی” و هەروەها دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “سیامەک پیرۆتی” و “بێهزاد  وەفادار” لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکووتایە  سەر ماڵی “سەعید محەممەدی” لە بانە و لە ئەنجامدا ئەم هاووڵاتییە و دوو کوڕی ناوبراویان بەناوی محەممەد و ئارمان دەستبەسەرکردووە. بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعید و محەممەد محەممەدی دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکراون و ئارمان محەممەدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە شاری سنە گواستراوەتەوە.
هەر لە هەمان ڕۆژدا، لە شاری بۆکان، “سیامەک پیرۆتی”، تەمەن ٤٠ ساڵ و “بێهزاد وەفادار” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەلکی بانە دەستبەسەرکراون. لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییاندا “زانیار مەقدوور” و “فەردین خۆش خاهش” لە شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکران. هاوکات، هیوا تاتایی خەڵکی سەقز و ئومێد کەریمی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لە ماڵەکانی خۆیاندا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکران. شایانی باسە، هیوا تاتایی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە و ئۆمید کەریمی هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی لە دوای دەستبەسەرکرانییەوە لەبەردەستدا نییە.