فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ٩ هاووڵاتیی لە ورمێ
پێنجشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۴   |  14-08-2025

ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ٩ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، مۆحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفازادە”، خەڵکی گوندی «نۆجەوان» سەر بە سۆمای برادۆست لە ورمێ دەستبەسەرکران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران ئەم هاووڵاتیانەیان پاش لێدانێکی زۆر دەستبەسەر و دواتر بۆ یەکێ لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە تاران گواستووەتەوە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییانە بە « هاوکاری ئیسرائیل» تۆمەتبار کراون. جێگای ئاماژەیە، بەدوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم ٩ هاووڵاتییە، هەتا ئێستا لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراوان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و هەوڵی بنەماڵەکانیان بۆ وەرگرتنی زانیاریی سەبارەت بە دۆخی سڵامەتییان و دڵنیابوونەوە لە چارەنووسیان، بێ ئاکام ماوەتەوە.