ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، “پێدرام حسێن پەناهی”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قوڕوچای”ی سەر بە شاری دێهگولان و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بەبێ هیچ هۆکارێک لە بازگەی نێوان دێهگولان – سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی محەممەد فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو، ویستوویەتی سەردانی شاری دێهگولان بکات کە لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە بەدواداچوونی بنەماڵەی حسێن پەناهی لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان، هەتا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.