فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی پەیمان ئیسماعیلپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان
دوشەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۳   |  10-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممە، “پەیمان ئیسماعیلپوور” تەمەن ٣٣ ساڵە و خەڵکی گوندی “حاجی لەک”ی سەر بە شاری بۆکان، بە فەرمانی یەکێک لە دادوەرانی دادگای ئەمشارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مۆبایلی ئەم هاوولاتییە کە لە دوای ئازاد کرانی دەستی بەسەردا گیرا بوو، ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆبایلەکەی بانگکراوە و دیسان دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە ٢٥ی ڕێبەندان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە لە دەستبەسەرگەی شاری بۆکان ئازاد کرابوو تاوەکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.