دەستبەسەر کرانی پەیمان شەیخولیسلامی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە سنە
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، پەیمان شەیخولئیسلامی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.