دەستبەسەر کرانی چالاکێکی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە کرماشان
هەینی ۲۳-۰۶-۱۴۰۳   |  13-09-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان، جەواد عەزیزی هاووڵاتیی خانەنشینکراوی دانیشتووی شاری کرماشان و لە چالاکانی مافی خانەنشینان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەمشارە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعات گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی لەوانە مۆبایلی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە سەپێندراوەکان لە دژی ئەم هاووڵاتییە خانەنشینکراوە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.