
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٨ی بەفرانبار، “ئایدا عەموویی” تەمەن ٤٠ ساڵ و لە چالاکانی مافی ژنان و هەروەها خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەموویی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات “ئایدا عەموویی”یان لە هۆڵی وەرزشییەکەی خۆی (هۆڵی تکواندۆ) بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، چەندین جار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەی لێ کراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئایدا عەموویی لەبەر دەستدا نییە.