فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مافی ژنان لە شارێ مەریوان
دوشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۳   |  27-01-2025

ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندان، پەروین ئەدوایی، لە چالاکانی مەدەنی و مافی ژنان و خەڵکی گوندی “سلێن”ی سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەرکراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، پەروین ئەدوایی، ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٨، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتەی قورسی ٥٠٠ میلیونی لە زیندان ئازاد کرابوو. ئەم چالاکەی بواری مافەکانی ژنان و منداڵان دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی “ئەندامیەتی لە حزبێکی کوردستانی” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان، بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.