فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان
هەینی ۲۰-۰۵-۱۴۰۲   |  11-08-2023

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی گەلاوێژ،، سۆران جەهانی چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمیدیەنی خەڵکی شاری مەریوان، پاش ئەوەی کە لە لایەن ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە چالاکەی بواری ڕاگەیاندن و کۆمیدیەنە، دوای بانگکردن و سەردانی ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بەتوندی گوشاریان خستووەتە سەری و دوای شەش کاتژمێر دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە ئازاد بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەئێستادا دەست بەسەر مۆبایلی ناوبراودا گیراوە و لاپەڕەی بڵاوکردنەوەی بابەت و کارە کۆمیدییەکانی لە بەردەستی ئیتلاعاتی سپای پاسداراندایە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، نەزانراوە کە چە تۆمەتێک خراوەتە پاڵ ناوبراو. شایانی باسە کە سۆران جەهانی پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا چەندین جار لە لایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی لێکراوە.