دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەقز
دوشەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۳   |  10-03-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، “باران ساعدی” چالاکی مەدەنی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە، دەستبەەرکرانی ناوبراو پەیوەندی بە بەشداریی ئەو چالاکە مەدەنییە لە چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ساعدی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، باران ساعدی پێشتر و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ناوبراو لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجام دراوە.