فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە
دوشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۳   |  29-04-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گوڵان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خالید ئەحمەدی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان و لە چالاکانی ژینگەپارێزیی ئەو شارە و بەبێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی خالید ئەحمەدی لەحاڵێکدا بووە کە ناوبراو بەڕێوەبەری هەڵبژاردنەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بووە کە بڕیار بووە ئەمڕۆ بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە بچێت.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ خالید ئەحمەدی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بەبێ ئاکام ماوەتەوە.