فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە
سێشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۳   |  28-01-2025

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.
شایانی باسە، ناوبراو لە پەیوەند لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر حوکمی ئێعدای پەخشان عەزیزی و وریشە مۆرادی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لیکراوە. عەلی ئەڵڵاوەیسی پێشتر  لە لایە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “بەشداری لە ناڕەزایەتیەکانی ساڵی ١٤٠١” بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.