
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە۱۳ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەیوب جەوانپور چالاکی مەدەنی و لە دەستبەسەر کراوانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە که شەوی یەکشەممە ۱٢ی گەلاوێژ، ناوبراو لە لایەن گروپێکی سەلەفیەوە هێرشی کراوەتە سەر و بە سەختی بریندار بووە. جێگای ئاماژەیە، ئەیوب جەوانپور چەند ساڵ لەمەوبەر چەندین جار لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرابوو. لە خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ به هۆکاری بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و دواتر لە ٣ی خەرمانانی ۱۴۰۱، لە بزوتنەوەی “ژن، ژیان ، ئازادی” جارێکی دیکە دەستبەسەر ودوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. هەروەها ساڵێک دواتر لە ڕێکەوتی ۲۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۲، بۆ سێهەمین جار دەستبەسەر کرا و دوای سێ مانگ لە دەستبەسەر بوون لە ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوو. ئەیوب جەوانپور هەروەها لە ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە حوکمی ئێعدامی چوار زیندانی سیاسی لە بەفرانباری ۱۴۰۲، مانی لە خواردن گرت و بۆ ماوەی یەک حەفتە لە ژۆری تاکە کەسی ڕاگیرابوو.