دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان
سێشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۴   |  27-05-2025

بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، موسلیم زارعی چالاكی فەرهەنگی، نووسەر و وەرگێڕی خەڵكی كرماشان لە پێش دووكانەكەی لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كرماشان دەستبەسەر كرا و دوای چەند كاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد كراوە.
دەستبەسەركرانی موسلیم زارعی لە كاتێكدایە كە خوشكی ناوبراو مەهسا زارعی، چالاكی فەرهەنگی و بواری مافەكانی ژنان، ڕۆژی یەكشەممە ٤ی جۆزەردان لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەیان دەستبەسەر كرابوو.