فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە
دوشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۲   |  30-10-2023

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، سامان محەممەدی لاوی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی شاری سنە، دوای بانگکران و سەردانی دادگای سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دوو حەوتوو پێشتریش بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کرابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سامان محەممەدی دوای دەستبەسەرکران، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە بە ناوی قەرارگای شەهرامفەر گوازراوەتەوە. تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و وردەکاری دەستبەسەرکرانی سامان محەممەدی لەبەردەست نییە.