دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە
سێشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۳   |  07-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، جەمشید چەرخکار، تەمەن ٥٥ ساڵ و چالاکی ژینگە پارێزی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “چل چەمە” و خەڵکی شاری سنە، لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو، بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە بە هۆکاری چالاکی ژینگە پارێزی ناوبراو بووە. جێگای ئاماژەیە، تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.