دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە
هەینی ۰۵-۰۵-۱۴۰۳   |  26-07-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، ئومێد محەممەدی چالاکی ژینگەپارێزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە پارێزگای کوردستان، دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە ژینگەپارێزە لە شوێنی کارەکەی کە ڕۆن گۆڕی بووە دەستبەسەرکراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.