دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە مەهاباد
دوشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۳   |  27-01-2025
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، زاگرۆس ڕەسووڵی چالاکی ژینگەپارێز و خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەیان لە دووکانی کارەکەی خۆی دەستبەسەر کردوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵی و هەروەها چارەنووسی زاگرۆس ڕەسووڵی لەبەردەستدا نییە.