فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە
هەینی ۰۵-۱۱-۱۴۰۳   |  24-01-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندان، جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاری تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنییەکان لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی بەهارانی ئەمشارە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
پێویستە بوترێ کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کرێکاریە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ جۆرە زانیارییەک بەردەست نییە.