دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کلتووری لە شیروان
سێشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۴   |  22-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی یەکشەممە ۲۹ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مۆرتەزا پیرزادە، چالاکی کولتووری و خەڵکی شیروان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لەمشارە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مۆرتەزا پیرزادە لە شاری شیروان و ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.