دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا
پێنجشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۳   |  07-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ خەزەڵوەر، چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سینا ئەسەدی حەکیم” تەمەن ١٥ ساڵ، “حەمید ساڵحی نژاد” تەمەن ٢٧ ساڵ، “محەممەد کەریمی” تەمەن ٣١ ساڵ و “جەعفەر ئەردەلان” تەمەن ٤٠ ساڵ، هاووڵاتیانی خەڵکی گوندی “دێوزناو” سەر بە شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییانە لە ماڵی خۆیاندا بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراون. سینا ئەسەدی حەکیم، جەعفەر ئەردەلان، حەمید ساڵحی نژاد و محەممەد کەریمی، دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.