فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی دیکە لە شاری دیواندەرە
چوارشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۳   |  18-09-2024

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ٢٦ی خەرمانان، ئامانج ئەحمەدی و پویا (نازناو نادیار)، هەردووکیان خەڵکی گوندی “ڕەشی ئاوا” سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ خەرمانان، “مانی محەممەدی” خەڵکی گوندی “تەورێزخاتوون” و “سەلاح فەتحی” خەڵکی گوندی “ڕەشی ئاوا” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو چوار هاووڵاتییە بۆ ئاگاداری لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە و ناوەندە ئەمنییەکانیش ئامادە نەبوون وەڵامێکی دیاریکراو لەم بارەیەوە بدەنەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتی ژینا ئەمینی، لانیکەم ١٤ هاووڵاتی لە دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.