فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی لە سایین قەڵا
پێنجشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۳   |  09-05-2024

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان، لە گوندی “حاجی ئاوای جەغتو” سەر بە شاری سایین قەڵا، چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عۆسمان عەباسی، هێمن عەلیزادە، شارام سوڵتانی و ڕەحمان خەسرەوی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدراەی ئیتلاعات کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هێرشکردن بۆ سەر ماڵی ئەم چوار هاوو‌ڵاتییە، بەبێ هیچ هۆکارێک، ئەو چوار کەسەیان دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتەکانی وەپاڵداو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم چوار هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.