فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ڕامیار ئەبووبەکری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مەهاباد
سێشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۳   |  03-09-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی خەرمانان، “ڕامیار ئەبووبەکری” تەمەن ١٦ ساڵ و برای زانیار ئەبووبەکری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندووتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و لەکاتی بردنی، دایک و باوکیان داوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.