دەستبەسەر کرانی ڕەزا عەلایی فیلمساز و دەرهێنەری خەڵکی بانە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۳   |  14-09-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکان لە شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی ڕەزا عەلایی، فیلمساز و دەرهێنەری تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی بانە و ناوبراویان لەبەر دەرکەی ماڵەکەی دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەک ڕەزا عەلای یان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووتەوە. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ڕەزا عەلایی و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.