فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ژنێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کرماشان
هەینی ۲۷-۰۴-۱۴۰۴   |  18-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، “روناک دەشتی” خەڵکی کامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە، بنەماڵەکەی زانیاریەکیان لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی نییە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ڕووناک دەشتی هیچ جۆرە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.