ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، “سیرووس عەباسی”، چالاکوانی مەدەنی ناسراوی خەڵکی دێهگولان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەمشارە بانگ کرا و دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە ئازاد بووە.
بانگ کران و لێپرسینەوە لە سیرووس عەباسی لەحاڵێکدا بووە کە ناوبراو لە دوایین جاری دەستبەسەربوون و ئەشکەنجەدرانی، بڕبڕەی پشتی شکابوو و لە بواری جەستەییەوە لە دۆخێکی خراپدا بوو. جێگای ئاماژەیە، سیرووس عەباسی ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، دوای بانگ کران لەلایەن دادگای شۆڕشی دێهگولان، دەستبەسەرکرا و ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەر، لە زیندانی قوروە ئازادکرابوو. پێویستە بوترێ کە پێشتر، مۆڵەتی چالاکی “دامەزراوەی ڕۆژنۆباری زانستی کوردستان” کە لە لایەن سیرووس عەباسی و هاوسەرەکەی، فەریدە وەیسی، لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزرێندرابوو و لە بواری پەروەردە، کولتووری و بارهێنان و ڕاهێنان دەستی بە چالاکی کردبوو، لە لایەن پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامی هەڵوەشایەوە.