فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی کارمەندێکی ئۆڕژانسی نەخۆشخانەی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
دوشەممە ۰۹-۰۴-۱۴۰۴   |  30-06-2025

لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە شاری مەهاباد، هاووڵاتیییەکی دیکەی خەڵکی ئەمشارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزرەدانی ١٤٠٤، “کەیوان ئاشتاب” کارمەندی ئۆرژانسی نەخۆشخانەی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی ئامادە کران و بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئاڕەش مەلائەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.