دەستبەسەر کرانی کاسبکارێک لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە کامیاران
شەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۲   |  10-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندان، “هاووڵاتییەک بەناوی کارزان ئاسم” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئاسم، ناوبراو لە بازگەی دەروازەی شاری کامیاران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە دارانەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە.