دەستبەسەر کرانی کامڕان ئەفسەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری مەریوان
چوارشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۳   |  11-09-2024
بەگوێرەی هەواڵەکان،ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانان، “کامڕان ئەفسەری”، هاووڵاتی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەفسەری، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەی کامڕان ئەفسەری و بە بەکارهێنانی تووندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگرتنی کامڕان ئەفسەری لەبەردەستدا نییە.