دەستبەسەر کرانی کەیوان مۆهتەدی لە تاران
دوشەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۴   |  10-11-2025

کەیوان مۆهتەدی، وەرگێڕ و بەندکراوی سیاسی پێشوو، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
ناوبراو ساڵی ١٤٠١یش، دەستبەسەر و بەدوای دوو ساڵ و نیو زیندان، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرابوو. کەیوان مۆهتەدی لە حاڵێکدا دەستبەسەر کراوە کە هاوژینەکەی بەناوی “ئانیشا ئەسەدۆڵڵایی” نزیکەی سێ ساڵە دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، تۆمەتە سەپێندراوەکان و بارودۆخی تەندرووستی کەیوان مۆهتەدی، لەبەر دەستدا نییە.