فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی کەیوان ڕەشۆزادە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە ورمێ
هەینی ۱۴-۱۰-۱۴۰۳   |  03-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانبار، کەیوان ڕەشۆزادە، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی ورمێ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتماوە هەواڵی گواستنەوەی خۆی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارەی ڕاگەیاندووە. شایانی باسە، ناوبراو لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ بەسەختی ئەشکەنجە دراوە و شوێنی ئەشکەنجەکانی بەسەر جەستەیەوە دیارە. کەیوان ڕەشۆزادە پێشتر لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەگەڵ هاودۆسیەییەکەی بەناوی کامران قاسمی، لەدوای تێپەڕکردنی ٥ ساڵ زیندان لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرابوون.