دەستبەسەر کرانی کەیوان کەمانگەرنەسەب لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۲   |  25-09-2023
ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر، “کەیوان کەمانگەرنەسەب”، چالاکی مەدەنیی و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران وێڕای پشکنینی ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە، دەستیان بەسەر کەلوپەله تاکەکەسییەکان وەک لەپتۆپ و موبایلەکەیدا گرتووە. پاش دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.