دەستبەسەر کرانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی مەهاباد
یەکشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۲   |  18-06-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان، “عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور” یەکێک لە ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکانی مەهاباد و برای کەماڵ ئەحمەدپوور، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چوار ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور لە مەهاباد و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە. جێگای ئاماژەیە، کەماڵ ئەحمەدپوور، شەوی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری پارەکە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە مەهاباد، بەسەختی بریندارکرا و لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی “خومەینی” ئەمشارە گیانی لەدەستدا. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.