دەستبەسەر کرانی یەکێک لە دایکانی دادخواز لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۳   |  12-09-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، “مینا سوڵتانی” دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان و لە دایکانی دادخوازی ئەمشارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دایکە دادخوازە و دەستبەسەریان کردووە.