دەستبەسەر کرانی یەکێک ل ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە بابۆل
هەینی ۱۸-۰۳-۱۴۰۳   |  07-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان، فەرهاد زارع، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە شاری بابۆل سەر بە پارێزگای مازەندەران، دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکرانی سزاکانی ئەو شارە، دەستبەسەر کراوە و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی بۆ زیندانی “مەتی کەلا” گواسترایەوە.
فەرهاد زارع دوای گیانبەختکردنی براکەی چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ و هەڕەشەی لێکراوە. مانگی ڕابردووش لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری بابۆل حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، میلاد زارع لاوی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی بابۆل، لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە لای سەریەوە پێکرا و گیانی لەدەستدا.