فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
سێشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۳   |  18-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەحمەد مەحمودی” خەڵکی ئاوایی ئەبۆلحەسەن، “محەمەد حەسەنی” خەڵکی بانە و “ئەرسەلان ئومیدی” خەڵکی مەهاباد ، لە سنووری مروی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ کە لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنەدا، یەکێکیان بریندار بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆڵبەری بریندار ناوی ئەحمەد مەحمودیە کە پشتی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری سلێمانی کراوە و دوو کۆڵبەرەکەی دیکەش دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ ئاگادار بوونیان لە بارودۆخی منداڵەکانیان تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە و هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لەمبارەوە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێنەداونەتەوە.