فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و بێسەروشوێن کردنی هاووڵاتییەک لە بۆکان
هەینی ۰۱-۰۴-۱۴۰۳   |  21-06-2024

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی جۆزەردان، ئیسماعیل پوورعەبدوڵڵا، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی و بەبێ هیچ هۆکارێک ئەنجام دراوە و بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەی ناوبراو بە مەبەستی ئاگاداری لە چارەنووسی تا ئێستا بێ ئەنجام بووە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.