فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و نادیاربوونی چارەنووسی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە شاری بۆکان
شەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۴   |  28-06-2025

بە گوێرە زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کەریم قادرپوور، ٤٦ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری بۆکان و باوکی ئاوات قادرپوور لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە، تا ئێستا بە وردی لە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن،تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بۆ ئەو باوکە دادخوازە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه. جێگای ئاماژەیە، ئاوات قادرپوور ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە گوندی ناچیتی بوکان لە کاتێکدا کە لە ئۆتۆمبێلەکەی دابوو درابوویە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سختی بریندار کرابوو. ناوبراو دوای ١٢ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی عارفیانی ورمێ بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا بوو.