دەستبەسەر کران و ناروونی چارەنووسی ٢برای خەلکی نەغەدە
یەکشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۱   |  02-10-2022
دوای تێپەڕ بوونی دوو حەوتوو، لە دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی نەغەدە، بە ناوەکانی سۆران عەبدوڵڵازادە و مەنوچێهر عەبدوڵڵازادە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو برایە نەزانراوە.
ئەم دوو برایە لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی نەغەدە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، سۆران عەبدوڵڵازادە لەو خۆپیشاندانەدا بە چەکی ساچمەیی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە و لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەگەڵ براکەی دراونەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە.
دوای دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەم دوو برایە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دوو برایە لە بەردەستدا نییە.