فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی دوو لاو لە زیندانی شاری شنۆ
چوارشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۳   |  24-04-2024

دوو لاوی خەڵکی شاری شنۆ کە زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا بوون، تاکوو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە و لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگیراون.
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ لە دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئاڕمان دەروێش هیندوو و ئەمین وەیلی ئەم دوو هاووڵاتییە تاکوو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە و بەبێ هەبوونی مافی پارێزەر لە زیندانی ناوەندیی شاری شنۆ بەندکراون.
ئەم دوو هاووڵاتییە سەرەتا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و دوای یەک مانگ دەستبەسەر بوون لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری شنۆ گواستراونەتەوە.