دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی مەسعوود نەزەرنیا بۆ شوێنێکی نادیار
یەکشەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۳   |  05-01-2025
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، مەسعوود نەزەرنیا تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی نەزەرنیا، ناوبراو سەڵت بووە و بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستبەسەر کراوە. تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەست نییە.