دەستبەسەر کران و ڕاگوێزانی شێرکۆ تابناک بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، شێركۆ تابناک تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵكی شاری بۆكان، دوای بانگكرانی بۆ ناوەندی جێبەجێكرانی سزاكانی ئەمشارە، بە مەبەستی جێبەجێكرانی حوکمی چوار مانگ بەندكرانەكەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گواسترایەوە.
شایانی باسە، شێركۆ تابناک لەم دواییانەدا لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەكانی دووی ڕژیم لە شاری بۆكان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حكوومەت” حوکمی چوار مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە كۆتاییەكانی سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە شاری بۆكان دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرابوو.